شعار ما
باران، قطراتی برای نو شدن

پنج شنبه, ۷ مرداد , ۱۴۰۰ 20 ذو الحجة 1442 Thursday, 29 July , 2021 ساعت ×
ئێقباڵنامە: مامۆستا عەبدولکەریم مودەڕڕیس. پێشەکی:
23 خرداد 1400 - 5:43
شناسه : 726
بازدید 47
0
ئێقباڵ نامە ئێقباڵنامە: مامۆستا عەبدولکەریم مودەڕڕیس. پێشەکی:
ارسال توسط : نویسنده : مامۆستا عەبدولکەریم مودەڕڕیس منبع : مەلا سەیید حوسەینی کۆڵانی
پ
پ

حەمد و سەنای عام بۆ خودای عەلیم

ڕەهنومای بەشەر بۆ عیلم و تەعلیم

بڕژێ بارانی سەلات وسەلام

بەسەر ڕۆحى شاى میللەتی ئیسلام

ئیسمەن موحەممەد، ڕەسمەن مومەججەد

ئەکمەل و ئەجمەل، ئەشرەف و ئەمجەد

هەم لەسەر ئال و سەحب و تابیعین

خودا ڕازی بێ لێیان ئەجمەعین

پاش ئەمە ئەڵێ بە سیدق و تەسلیم

چاوەڕێی فەیز و تەوفێقی عەلیم

“عبدالکریم” ناو، تالیبی حیکمەت
“مائل” بە نەشری ئەسبابی ڕەحمەت:

مەولانا  “خضر”  شێخی “ڕوار”ی

ڕوتبەی  عالی  کا  حەزرەتی  باری 

سەر زوبانی “هەورامی” عامە

نەزمی  فەرموو  بوو یەک “دەوڵەت نامە”

چونکە نەزمێکی بە ئینتیزام بوو

لە بۆ خاس و عام نەفعی تەمام بوو

لەهجەکەم گۆڕی سەهل و بێ عیللەت

تا نەفعی  بگا  بە  هەمو  میللەت

تەرتیبم گۆڕی بۆ ئاسانی یاد

هەندێ جێم کەم کرد، هندێکی زیاد

چونکە ئیقباڵم لەمە مەرامە

ناوم بۆ دانا بە “ئیقباڵ نامە”

ئومێدم وایە بۆ گەورە و مناڵ

ببێ بە مایەی عیززەت و ئیقباڵ

تەرتیبی وایە :یەک “موقەددیمە”

دوازدە “باب”و ئەمجار “خاتیمە”

ثبت دیدگاه

  • دیدگاه های ارسال شده توسط شما، پس از تایید توسط تیم مدیریت در وب منتشر خواهد شد.
  • پیام هایی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.
  • پیام هایی که به غیر از زبان فارسی یا غیر مرتبط باشد منتشر نخواهد شد.