شعار ما
باران، قطراتی برای نو شدن

پنج شنبه, ۷ مرداد , ۱۴۰۰ 20 ذو الحجة 1442 Thursday, 29 July , 2021 ساعت ×
ئێقباڵ نامە: بابی دووهەم: (باسی ئەو شتانە ئەکات کە ئەبنە هۆی درێژی عومر)
27 خرداد 1400 - 16:28
شناسه : 739
بازدید 17
0
مەلاسەیید حوسەین کۆڵانی ئێقباڵ نامە: بابی دووهەم: (باسی ئەو شتانە ئەکات کە ئەبنە هۆی درێژی عومر)
ارسال توسط : نویسنده : ماموستا عبدالکریم مدرس منبع : مەلاسەیید حوسەین کۆڵانی
پ
پ

عومرت زۆر ئەکات ئەی نووری بەسەر

تەماشای باڵا و ڕوخساری دوڵبەر

دەنگ و ڕەنگی باش، خەت و ناوی خۆش

نە زۆر و نەکەم ، شادی و عەیش و نۆش

بێنی خۆشی کچ مەنکووحەی حەڵاڵ

بە عەقڵ و کەماڵ، باڵا وەک شمشاڵ

کەلامێ هەیە عەرەبی ومەرغووب

«شِفاءُ القُلُوب، لِقاءُ المَحبُوب»

هەیوان و خانووی گوشاد و عالی

مەخسووس مەنزڵی بەرچاو خاڵی

کێوانی بوڵەند وەکوو «دەماوەند»

وەک تەختی «شاهۆ» و«ئەلبوورز»و «ئەڵوەند»

عومری ساکنیان درێژە دایم

ڕەنگیان سالمە و بەدەنیان قایم

پیاوەتی و چاکە لا ئەبا بەڵا

زیاد ئەکا عومر بە ئەمری خودا

عومرت زیاد ئەکا یومنی “حَسَنات”

وەک کەمی ئەکا شوومی “سَیِّئات”

نافیعە بۆ عومر، ڕافیعە بۆ ئێش

بەجێ هێنانی سیلەی ڕەحمی خوێش

بۆ خۆشی دڵیان زۆر بکە تەلاش

بە دەهەندەیی یا بە قسە ی باش

قاوەڵتی و شێوت بکە بە تەرتیب

ئەو پێش نیوەڕۆ، ئەم لە پێش مەغریب

شێوی نیوە شەو، قاوەڵتی درەنگ

عومر و سیححەتت لە سەر ئەکەن تەنگ

«شافیعی» فه رمووی:«العِلمُ عِلمان

عِلمُ  الأدیانِ  وَ  عِلمُ  الأبدان»

لە بۆ ساغی دین عیلمی ئەدیانە

بۆ ساغی بەدەن عیلمی ئەبدانە

 بناغەی ساغی کەم خۆراکییە

زۆر خۆری مایەی دەردناکییە

بۆ مانی ژیان «کُلُوا وَ اشرَبُوا»

لە بۆ لەش ساغی «وَ  لا تُسرِفُوا»

خەوی موعتەدیل، نە زۆر و نەکەم

دەوامە بۆ گیان ، دەوایە بۆ غەم

مرۆی بە ئەدەب عومری زیادە

بێ شەرم و ئەدەب عومری بەر بادە

ئەدەب لە ئەهلی عەقڵ و عیلم و دین

مایەی درێژی عومرە بە یەقین

حەدیسە: «هەرکەس حورمەتی پیرێ…

بگرێ، بە پیری حورمەت ئەگیرێ»

سەڵاوات مایەی عومر و دەوڵەتە

چونکە میفتاحی  حوببی حەزرەتە

عومری درێژە حاکمی عادڵ

ڕەحەتی ڕۆحە ئوستادی کامڵ

جارجار تەماشای گوڵی «هەرمەڵە»

باعیسی شادی و فەرەحی دڵە

شکار جار بە جار مایەی شادییە

سەییادیی داییم نامورادییە

یاری بە شەترەنج شادییە کەم کەم

زۆری سەبەبی نەگبەتە و ماتەم

ئیش کردن بۆ  لەش دەرمانی دەردە

بەدەنی کاسب وەک پوڵا و بەردە

هەرکەس بێ کارە موبتەلای دەردە

ئەغڵەب بازاڕی ڕەنگیان زەردە

سەفەری کۆتا، لەگەڵ سواری

فەرەحی ڕۆحە و دەوای غەمباری

وەختێ بۆ سەفەر ڕۆیشتیتە دەر

بکە دوو ڕکات سوننەتی سەفەر

ئەمجار بخوێنە سورەتی «قُرَیش»

لەو سەفەرەدا ئەبی ساحێب عەیش

عەسا لە بۆ پیر مایەی ئیقباڵە

چاکتر لە «مێڵوو» بادامی تاڵە

ئینسانی بێدەنگ عومری زیادە

هەرزەگۆ عومری خەیلێ بەربادە

زبان درێژی شەڕە بۆ ئینسان

«تَلَفُ الاِنسان طَرَفُ اللِّسان»

هەرکەس زبانی مەحفووزە و مەخزوون

ئەو کەسە دڵی قەت نابێ مەحزوون

نەقشبەندییان حەبس ئەکەن نەفەس

هەتا عومریان نەڕوا بە عەبەس

زبانت یەکە، گوێچکەت دووانە

یانێ: یەک بڵێ و دووان بزانە

ثبت دیدگاه

  • دیدگاه های ارسال شده توسط شما، پس از تایید توسط تیم مدیریت در وب منتشر خواهد شد.
  • پیام هایی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.
  • پیام هایی که به غیر از زبان فارسی یا غیر مرتبط باشد منتشر نخواهد شد.