شعار ما
باران، قطراتی برای نو شدن

پنج شنبه, ۷ مرداد , ۱۴۰۰ 20 ذو الحجة 1442 Thursday, 29 July , 2021 ساعت ×
ئێقباڵ نامە:  بابی سێهەم: باسی ئەوانە دەکات کە عومر کورت ئەکەن
27 خرداد 1400 - 16:34
شناسه : 741
بازدید 36
0
مەلاسەیید حوسەین کۆڵانی ئێقباڵ نامە: بابی سێهەم: باسی ئەوانە دەکات کە عومر کورت ئەکەن
ارسال توسط : نویسنده : ماموستا عبدالکریم مدرس منبع : مەلاسەیید حوسەین کۆڵانی
پ
پ

بۆت بەیان ئەکەم جوان و تەمیز

هەرچی زیانە بۆ عومری عەزیز

یەکەم فیکر و غەم ، پەرێشانی دڵ

هەرکەس غەمبار بێ ،زوو دەڕواتە گڵ

ئارەزوو  و  تەماع  بۆ  ماڵی  کەسان

بەخێڵی و حەسەد وەکوو ناکەسان

تووڕەیی زیاد عومر ئەکا بەر باد

 هەم خەجاڵەتبوون لە بەینی عیباد

دارێ نەسووتێ ، چرایێ نەگڕێ

میداد نەنوسێ، تێغێ نەبڕێ

وڵاغی کەم پێ ، ڕەفێقی نادان

ئیحتیاجیی مەرد بۆ لای نامەردان

مەحکوومێ لەدەس حاکمی جەببار

لە ناو  ناکەسان  ببێ  گرفتار

قەرزاری پارەی پیاوی ناپەسەند

مەخسووس ئینسانی تازە دەوڵەمەند

دڵۆپەی خانوو، کەوشی بە ئازار

بەد خولقی ژنان، مەخسووس بەدکردار

بێ کەوشی چاکە نەک پێڵاوی تەنگ

بێ ماڵی چاکە، نەک ماڵی پڕ دەنگ

ڕەنگی ترش و تاڵ، تەعنە و قسەی سەرد

لە  دڵا  دەردە ، لە  چاوانا  بەرد

خەوف و فەرەحی لە میزان زیاد

وەک سەیری مردوو، عومر ئەکەن بەر باد

لە مانە بەدتر ، پیری و ئیحتیاج

مردن  چاکترە بۆ پیری موحتاج

بە  تایبەتی  کەسێکی  شەریف

لە چەرخی  گەردوون  کەوتبێ و زەعیف

جیماعی  زیاد  وەکوو  پاساری

کەم عومری دێنێ، هەم دەردە داری

چوونەلای«حائِض» ،هەرچەن حەرامە

مایەی نەخۆشی و کزی ئەندامە

خوێنی  ئەو  ئەبێ بە نوتفە واسڵ

دەردی خراپی لێ ئەبێ حاسڵ

گۆشتی حەیوانی لات و دەردە دار

مەخۆ، باعیسە بۆ دەرد و ئازار

پاڕوویەک، زۆر باش نەیبڕێ ددان

فڕێی دە مەیخۆ، ئەبێ بە سننان

ددان  گەهەرە  لای  دە لە ڕەقی

پێی مەشکێنە بەرد، بە کەلە شەقی

لە«مس»ی سوورا خواردن زەرەرە

سپی کراو بێ تۆزێ چاکترە

بەدەنت مەگرە لە قەزای حاجەت

زوو بەردە گمیز، نەبێ بە عیللەت

لای «ابن حَجَر» هەم قەوڵی «ئەنوار»

حەرامە هەنگوێن بۆ شەخسی تادار

«گرانە تادار» هەنگوێن بچێژێ

مەر خوا نەیکا، ئەرنا ئەیکوژێ

بۆ تەسکینی«تا»،«خەستە»و«ماس»و«دۆ»

بە لوتفی خودا دەوایە بۆ تۆ

لە هی هەنگوێنا ئەگەر ئەکەی باس:

فەرموویە : ( فِیهِ  شِفَاءٌ  لِلنَّاسِ)

بۆ جوابی تۆ بە سەبر و قەرار

ئەڵێم شفایە بۆ بەعزێ ئازار

لە بۆ ئیشی سک مەخسووس شیفایە

بۆ دەفعی بەڵغەم ئەعلا دەوایە

بۆ چەن مەعجوونێ ڕوکنی وافییە

بۆ مەعنای ئایەت ئەمە کافییە

چونکە فەرموویە: تیا هەیە شیفا

نەیفەرموو بۆ گشت عیللەت و جەفا

بەدی و بەدناوی مەکە گەوارا

(  وَ  لا   یَزیِدُ  إلَّا  تَبارا)

ثبت دیدگاه

  • دیدگاه های ارسال شده توسط شما، پس از تایید توسط تیم مدیریت در وب منتشر خواهد شد.
  • پیام هایی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.
  • پیام هایی که به غیر از زبان فارسی یا غیر مرتبط باشد منتشر نخواهد شد.