شعار ما
باران، قطراتی برای نو شدن

پنج شنبه, ۷ مرداد , ۱۴۰۰ 20 ذو الحجة 1442 Thursday, 29 July , 2021 ساعت ×
ئێقباڵ نامە:  بابی پێنجەم : قسە لەو شتانە ئەکا کە بیر و هوشی مرۆڤ زیاد ئەکەن
22 تیر 1400 - 17:41
شناسه : 749
بازدید 7
0
مەلاسەیید حوسەین کۆڵانی ئێقباڵ نامە: بابی پێنجەم : قسە لەو شتانە ئەکا کە بیر و هوشی مرۆڤ زیاد ئەکەن
ارسال توسط : نویسنده : ماموستا عبدالکریم مدرس منبع : مەلاسەیید حوسەین کۆڵانی
پ
پ

پشت بە خوای گەورە بۆت ئەکەم بەیان

هەر چی زیاد ئەکا «حافظە»ی ئینسان

ئەعلای وەسیلە: سەعی کە دایم

«حافظە» بە سەعی زۆر ئەبێ قایم

کرداری چاکە ، نوێژی نیوە شەو

ئەدا بە زیهنت شەعشەعە و پڕ تەو

خوێندنی قورئان ، مەخسووس بە نەزەر

چاکترە لەوەی  بیخوێنی لە بەر

گەر لە بێ حیفزی خەیلێ ئەترسی

بکە بە ویردت «‌‌آیَةَ الکُرسی»

دۆعای حافیزە بەبێ ئیڕتیاب

لە «ئیحیا»دا هەن لە بابی ئاداب

ڕۆژانی جومعە بیخوێنە سەڵەوات

سەڵەوات دەبێتە هۆ لە بۆ خەیرات

بە خۆش ویستنی ڕەسولی ئەکرەم(ص)

ئامانجی خێرت بۆ دێتە بەرهەم

تەوبە لە گوناە، تەرکی مەعاسی

بە قووەت  ئەکەن حافیزەی ناسی

چونکە حیفز و زیهن نووری خودایە

نایێتە  دڵێ  بە  شەڕ  سیایە

ئەو ئادابانە لە بۆ ئیسلامە

ئادابی ئیسلام مایەی مەرامە

لە بۆ حافیزە  سیواک دەوایە

بە کاری بێنە ، سوودی تیایە

خاوێنیی لەش و پوشاک و خۆراک

پەیوەندی بە هێز لەگەڵ پیاوی چاک

بە خواردن و خەوتن بە قەد حاڵ

بیر و زیرەکیت دەگاتە کەماڵ

عومرت بە فیڕۆ مەدە بە تاڵان

مەبە بە هاورێی هەرزە و بە تاڵان

لەگەڵ بەتاڵان مەبە بە هاوسێ

هاوسێ لە هاوسێ ئەگرێ سەراسێ

دەخیل سەد دەخیل ڕەفێقی  خراپ

خۆتی  لێ لادە بێ حەدد و حیساب

موجاوەرەیان سەممی قاتڵە

مایەی ڕەفێقییان پووچ و باتڵە

تووی نیفاقیان سەوز ئەکا لە دڵ

دارێ، بەرەکەی هەموو غەشە و غەڵ

لە هەڤاڵەوە زۆر مرۆڤی پاک

دڵی تاریک بوو ، وەک ئەهلی هیلاک

لە لای  ئاسنگەر  کەسێ دانیشێ

جلی ئەسووتێ، یا سەری ئێشێ

لەگەڵ پیاوچاکان ببە بە ڕەفێق

کە خۆشت ویستن ئەگەیتە تەوفێق

هیممەت داواکە لە پیاوچاکان

لە سینە سافان ، لە دەرون پاکان

فائیدە بەخشن سولەحای ئوممەت

مەجلیسیان پڕە لە نووری ڕەحمەت

هەرکەس دانیشێ لە حوجرەی عەتتار

لە دەماغیدا بۆی خۆش دەکا کار

بگەڕێ لە شوێن مامۆستای شەفیق

خاوەن دیانت، تالبی تەحقیق

عالمی عامیل تەبێعەت عالی

خوورەوشت پەسەند خاوەن مەعالی

وەک دەرس ئەخوێنی زۆر بە موشتاقی

فێر ببە وەزعی حاڵ و ئەخلاقی

لەگەڵ ئوستادا ڕفێقی مەسرور

تەبێعەت شیرین، «نُور عَلی نُور»

مەحەککی ڕەفێق چوارن بە سیحەت

تەماع و سەفەر ، هاورێیی و میحنەت

دایەن، ئەخلاقی مناڵ ئەناسێ

هاوسێ ئەناسێ حاڵی دراوسێ

کە ئەمەت دەسکەوت لابدە لە غەیر

مەکەوەرە دووای وەهمی «ثَمَّ الخَیر»!

ئەدەب لە ئوستاد حازر و غائیب

هەم لە ڕفێقی ڕەشید و تالیب

موتالەعەی شەو ،لەگەڵ تێبینین

دەرسی چێشتەنگا، لەگەڵ تێ فکرین

یەک لە دوای یەک، پیا چونەوەی دەرز

لەگەڵ هەڤاڵی ڕووخۆش و سەربەرز

بەو مەرجەی کە زۆت بەکەم بزانی

ئەتکا بە ئەهلی عیلمی ڕەببانی

کە پیا چویتەوە ئەنجا بیکە بەر

بەر کردنێکی ساغ و بێ کەدەر

بە دەوری داییم قەت ناچێ لە بیر

قەترەی ئاو ئەکا لە بەردا تەئسیر

هەڵبگرە داییم قەڵەم و دەوات

هەر عیلمێکت بیست، بینووسە لەلات

هەرچی ئەزانی لێی مەبە بەتاڵ

هەرچی نازانی بیزان ، بە سوئال

لە پرسیار کردن کەسێ ئەیبێ عار

کە خۆی بە نازان بکا ئیعتیبار

ئەگەر تالبی ئەنواعی دەرسی

هەرکەس فەننی خۆی ئەبێ بپرسی

 هەر دڵێ عەقڵێ، هەر سەرێ فامێ

هەرکەس مەشرەبێ، هەر دەم کەلامێ

لەگەڵ موعانید بە فیکری بەتاڵ

دەخیلە نەکەی نیزاع و جیداڵ

کە بووی بە عالم، باش بکە عەمەل

عەمەڵی «خالص»، خاڵی لە خەلەل

خوێندن بۆ زانین، زانین بۆ کردن

کردن نافیعە بۆ دەوای مردن

ئەم نەسیحەتە بە ئیعتیبارە

مەڕۆ بۆ موشکیل بێ «اِستِخارە»

نوێژی دوو  ڕکات دۆعای مەشهورە

لە بۆ موهیممات گەلێ زەروورە

پاش«ئیستیخارە» هەم «ئیستشارە»…

بە شەخسی ئەمین، ئەمری موختارە

«صَلاةُ الحاجَة»یش هەیە بێ گومان

بۆ کرانەوەی موشکیلەی ئینسان

دوعای ئەم نوێژەیش هەیە و «مَأثوره»

لە پاش نوێژە کە سەرانسەر نوورە

ئینسان سێ بەشە: شت و نیوە شت

بەشی سێیەمین پێی ئەڵێن ناشت

«شت» ئەو کەسەیە : کارێ ڕێ کەوت بۆی

عەقڵێ تر بێنێ بۆ لای عەقڵی خۆی

«نیوەشت» کەسێ هەر بە عەقڵی خۆی

یا بە عقڵی غەیر کار بکا بۆ خۆی

«ناشت» کەسێکە خۆی ناعاقڵە

لە پرسی پیاوی ژیریش غافڵە

«وَفَّقَنَا اللهُ عَلَی الإتِّعاظِ

وَ أدخَلنا  فِی القَومِ الوُعَّاظِ»

ثبت دیدگاه

  • دیدگاه های ارسال شده توسط شما، پس از تایید توسط تیم مدیریت در وب منتشر خواهد شد.
  • پیام هایی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.
  • پیام هایی که به غیر از زبان فارسی یا غیر مرتبط باشد منتشر نخواهد شد.