شعار ما
باران، قطراتی برای نو شدن

یکشنبه, ۴ مهر , ۱۴۰۰ 19 صفر 1443 Sunday, 26 September , 2021 ساعت ×
ئێقباڵ نامە: بابی یەکەم: باسی ئەو شتانە ئەکات کە دڵ ڕۆشن ئەکەن
27 خرداد 1400 - 16:19
شناسه : 735
بازدید 69
1
مەلاسەیید حوسەین کۆڵانی ئێقباڵ نامە: بابی یەکەم: باسی ئەو شتانە ئەکات کە دڵ ڕۆشن ئەکەن
ارسال توسط : نویسنده : ماموستا عبدالکریم مدرس منبع : مەلاسەیید حوسەین کۆڵانی
پ
پ

(باسی ئەو شتانە ئەکات کە دڵ ڕۆشن ئەکەن)

ئەو فەرمانانەی ڕۆشن ئەکەن دڵ

یەکەم سەڵوات دان لە شاهی‌«رُسُل»

یاد و  زیکری  حەق  چرای  دەروونە

ژیر ئاگادارە لەم  چەنو چوونە

ئایاتی قورئان سەرچاوەی نوورە

خوێندنی بۆ دڵ مایەی سروورە

زانینی مەعنای نوور لە سەر نوورە

بێ نوورە هەرکەس لە مەعنای دوورە

دڵ ڕۆشن ئەکا تەقوا و عیبادەت

نوێژی چێشتەنگا و نوێژی جەماعەت

نوێژی نیوەشەو، بێداری سەحەر

ئەبنە ڕووناکی بۆ دڵی بەشەر

ڕێز و گوێ گرتن لە دایک و لە باب

دڵ ڕۆشن ئەکەن بێ حەدد و حیساب

هاورێیی  چاکان  ڕۆشنی  دڵە

دەوای ژەنگی دڵ شێخی کامڵە

دڵ ڕۆشن ئەبێ وەکوو ئاینە

مادام تیا نەبێ بەخێڵی و کینە

کەمخۆری و پاکی و حەڵاڵی تەعام

دڵ ڕۆشن ئەکەن، بێ گەرد وەکوو جام

زۆر خۆری و پیسی و حەرامی تەعام

دڵ دوور ئەخەنۆ لە فەیز و ئەنعام

بۆ کەم مەجالان سەفا مەحاڵە فەراغەت مایەی عەقڵ و کەماڵە

ثبت دیدگاه

  • دیدگاه های ارسال شده توسط شما، پس از تایید توسط تیم مدیریت در وب منتشر خواهد شد.
  • پیام هایی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.
  • پیام هایی که به غیر از زبان فارسی یا غیر مرتبط باشد منتشر نخواهد شد.