شعار ما
باران، قطراتی برای نو شدن

پنج شنبه, ۷ مرداد , ۱۴۰۰ 20 ذو الحجة 1442 Thursday, 29 July , 2021 ساعت ×
ئێقباڵ نامە: مقدمه
27 خرداد 1400 - 16:10
شناسه : 731
بازدید 32
1
مەلاسەیید حوسەین کۆڵانی ئێقباڵ نامە: پێشەکی (مقدمه)
ارسال توسط : نویسنده : ماموستا عبدالکریم مدرس منبع : مەلاسەیید حوسەین کۆڵانی
پ
پ

«بِسمِ اللە» ئەڵیم بە موقەددیمە

مەقسوود لە کتێب هەتا خاتیمە

بزانن خودای حەکیم و وەههاب

دایمەزرانووە دنیا بە ئەسباب

دنیای بەش بەش کرد بە چەن تەقسیمێ

بە هەر قیسمێکی ئەڵێن ئیقلیمێ

لە هەر ئیقلیمێ داینا میللەتێ

بۆ  هەر میللەتێ  یەک تەبێعەتێ

هەر چەند مەوالید هەیە لە دنیا

حەیوان و مەعدەن، یا جینسی گیا

دای  بە هەر یەکێ هەندێ لە ئاسار

بۆ دەلیل لە سەر قودرەتی قەههار

ئینسانێ ڕەشە، یەکێ خۆش ڕوخسار

گیایێ  دەوایە ،  گیایێ  ئازار

یاقووت بۆ سەروەت ، تەڵا بۆ عیززەت

ئەڵماس بۆ دەفعی بەرقی بە هەیبەت

بە مەدح و سەنا دڵ ئەبێ خۆشحال

بە زەمم و جەفا عاجز و بەد حاڵ

هەردوویان قسەن ، یەعنی هەوای دەم

ئەووەڵیان نۆشە ، ئەمیان ئێش و غەم

کە  شاخی  بزن  بێن  بکا   لە خاک

لێی  پەیدا  ئەبی  مارێکی  نا پاک

زوو  پەیدا  ئەبێ  لە  خشتی نم دار

دووپشکی چزدار ، بە زەهر و ئازار

چەن ئاداب هەیە بە دڵ ئەدەن نوور

چەنێ عومر و ماڵ پێی ئەبێ مەوفوور!

هەندێ کار هەیە عومرت ئەکا کەم

هەندێ کار شەڕە و مەینەتە و ماتەم

هەندێ بیر و هۆش پیێ ئەبێ زیاد

هەندێ بیر و هۆش پیێ ئەبێ بەر باد

هەندێ کار مایەی شەئن و عیززەتە

هەندێکیش کۆسپە و مایەی نوشوستە

هەندێ بە  کارە  بۆ  بینایی  چاو

هەندێ  هێزی چاو  ئەکا  ناتەواو

«والحاصل»سەبەب لە گەڵ موسەببەب

ڕەبتیان  هەیە  شەرعی و موڕەتتەب

ئەم عالەمیشە جێگای ئەسبابە

مەزرەعەی ڕۆژی خێر و عیقابە

کەواتە باشە بە قەدەر تاقەت

ئینسان بە ئەسباب بیبێ مەعریفەت

بزانێ  کامە  مایەی  سەوابە

کامە باعیسی شەڕ و عیقابە

تا لە میان لادا و ڕوو بکاتە ئەولا

ببێ  بو  جێگەی  ئەلتافی  مەولا

ثبت دیدگاه

  • دیدگاه های ارسال شده توسط شما، پس از تایید توسط تیم مدیریت در وب منتشر خواهد شد.
  • پیام هایی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.
  • پیام هایی که به غیر از زبان فارسی یا غیر مرتبط باشد منتشر نخواهد شد.