شعار ما
باران، قطراتی برای نو شدن

چهارشنبه, ۱ اردیبهشت , ۱۴۰۰ 10 رمضان 1442 Wednesday, 21 April , 2021 ساعت ×
بارانی ڕەحمەت؛ ڕشتەی نەسەبی حەزرەت ﷺ لە هەردوو لاوە
09 بهمن 1399 - 15:33
شناسه : 638
بازدید 73
1
کتێبی بارانی ڕەحمەت مامۆستا عەبدولکەریمی مودەڕڕیس: بارانی ڕەحمەت؛ ڕشتەی نەسەبی حەزرەت ﷺ لە هەردوو لاوە
ارسال توسط : نویسنده : مامۆستا عەبدولکەریمی مودەڕڕیس منبع : باران
پ
پ

نەسەبی سابت بۆ ڕەسوولەڵڵاهـ

بۆت بەیان بکەم: ئەووەڵ «عبداللّه»

«عبدالمطّلب» بەرزی بێلەکە

مایەی ئیفتیخار بۆ ئەهلی مەککە

«هاشم» و «عبدالمناف» و «قُصَيّ»

«كِلاب» و «مرّه»، هەم «كعب» و «لُؤَيّ»

«غالب» و «فهر» و «مالك» بزانە

لەمان بەرەوژوور «نضر» و «كنانه»

«خذيمه، مدرك، الياس» و «مضر»

«نزار» و «مَعد، عدنان»ی سەروەر

ڕشتەی والیدەی «آمنه، وهَب»

«عبدالمناف» و «زهره»ی بە ئەدەب

لەوەوژوور «كلاب» لای ئەم باپیرە

یەک ئەگرن ڕشتەی ئەم هەردوو تیرە

ئەم ڕشتە بەرزە بە حوکمی دەلیل

ئەگات بە «قيدار» کوڕی «اسماعيل»

هەموو سەربەرز و مەرد و سەرفەراز

بەوان ئاوا بوو مەککە لە حیجاز

هەڵبژێراوی خودای عالەمن

ساحێب شەرەفی نەسڵی ئادەمن

مامۆستا عەبدولکەریمی مودەڕڕیس

ثبت دیدگاه

  • دیدگاه های ارسال شده توسط شما، پس از تایید توسط تیم مدیریت در وب منتشر خواهد شد.
  • پیام هایی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.
  • پیام هایی که به غیر از زبان فارسی یا غیر مرتبط باشد منتشر نخواهد شد.