شعار ما
باران، قطراتی برای نو شدن

جمعه, ۱۷ اردیبهشت , ۱۴۰۰ 26 رمضان 1442 Friday, 7 May , 2021 ساعت ×
بارانی ڕەحمەت:ئەو ژنانەی کە شیریان داوە بە حەزرەت ﷺ و پەروەردە کردنی حەزرەت ﷺ ڕویشتنی حەزرەت ﷺ بۆ شام و یەمەن
05 اسفند 1399 - 18:29
شناسه : 673
بازدید 39
1
باران : بارانی ڕەحمەت:ئەو ژنانەی کە شیریان داوە بە حەزرەت ﷺ و پەروەردە کردنی حەزرەت ﷺ ڕویشتنی حەزرەت ﷺ بۆ شام و یەمەن
ارسال توسط : نویسنده : ماموستا عبدالکریم مدرس منبع : کتاب باران رحمت
پ
پ

دایەنی شیری شاهی «مُؤتَمَن»

ئەووەڵ دایکی بوو، دوو «امّ اَيمَن»

کە جارییە بوو لەبۆ عەبدوڵڵا

بە میرات گەیی بە ڕەسوولوڵڵا

ئازادی فەرموو حەزرەت بە مەردی

ئینکاحی فەرموو لە زەیدی عەبدی

سێهەم «سوەیبە»ی بە حوسن و حەسەب

چەن ڕۆژ شیری دا بە مەولای عەرەب

ئەمیش جارییەی ئەبوولەهەب بوو

ئازادی موژدەی فەخری عەرەب بوو

ئەو دەمە موژدەی تەوەلوودی برد

بۆ ئەبوولەهەب زوو ئازادی کرد

چوارەم «حەلیمە»ی سەعدییە نەسەب

ئەهلی بادییەی بە شەرم و ئەدەب

هات بە دایەنی بردی بۆ سەحرا

تا موددەی دوو ساڵ شیری خۆی پێدا

ئەو چەرخە هەرچەن قاتی لەناو بوو

بەشەر لە برسا پرژ و بڵاو بوو

بە یومنی زاتی حەزرەتی موختار

ماڵی حەلیمە ئەژیان بێ ئازار

جا چۆن دائیرەی ماڵی دایانی

ڕزگاری خۆیان لەوۆ ئەزانی

پاش تەواو بوونی زەمانی شیری

کە بردیانەوە بۆلای باپیری

بە ڕجا و تکا پێیان دانەوە

لە شاری مەککە هێنایانەوە

فەقەت پاش سێ مانگ کەوتنە وەحشەت

لە «شق الصّدر»ی کەوتنە دەهشەت

ناچار حەلیمەی دڵ پڕ لە لەکە

زوو هێنایەوە بۆ شاری مەککە

ئینجا والیدەی ئەو نەوڕەسیدە

پەروەردەی ئەکرد وەک نووری دیدە

لە عومری شەشدا ئەو مایەی دینە

لەگەڵ والیدەی چوو بۆ مەدینە

کە گەڕانەوە بۆ مەککەی ئاوا

دایکی نەخۆش کەوت لە خاکی ئەبوا

هەر لەو شوێنەدا موتەوەففا بوو

حەزرەت بە مەرگی دڵ پڕ جەفا بوو

ئینجا باپیری بە لوتف و سەفا

ئەیپاراست لە گشت ئازار و جەفا

خزمەتی ئەکرد بە دڵ و بە گیان

«امّ ايمن»ی پاکی میهرەبان

کە گەییە هەشت ساڵ، شای شیرین لەقا

باپیری ڕۆیشت بۆ «دارُالبَقا»

لە نەخۆشینا «عبدالمطلب»

وەسییەتی کرد بۆ «ابوطالب»

خزمەتی بکا بە ڕۆح و بە گیان

باش بیپارێزێ لە ژاری ژیان

لەپاش ئەو لەلای مامی شەریفی

وەختی ڕائەبوارد زۆر بە لەتیفی

(ڕویشتنی حەزرەت ﷺ بۆ شام و یەمەن)

عومری دوازدە بوو «عليه السّلام»

کە ئەبووتالیب بردی لەبۆ شام

کاتێ گەیشتن بە شاری بوسرا

بوحەیرای ڕاهیب ناسی لەو شارا

لەسەر بەیانی تەوڕات و ئینجیل

ئەوە ڕەسوولی نەسڵی ئیسماعیل

جا مەنعی کردن لە دیمەشقی شام

فەرمووی ئەگەر «جوو»ی بێشعوور و فام

بیناسن، ئینجا بۆیان ڕێکەوێ

ناهێڵن بژی ڕۆژێ یا شەوێ

ئەبووتالیبیش کە ئەمەی زانی

بۆ پاراستنی نووری چاوانی

موعامەلەی کرد لە شاری بوسڕا

زوو گەڕایەوە لەبۆ «بيتُ اللّه»

لە عومری حەثدە شاهی سەرفەراز

لەسەر ئوسووڵ و دەستووری حیجاز

ڕۆیشت بۆ یەمەن لەبۆ تیجارەت

لەگەڵ زوبەیر و کۆمەڵێ عەشرەت

پاش موعامەلە بە قەدر و ئیعزاز

هەموو هاتنەوە بۆ خاکی حیجاز

ثبت دیدگاه

  • دیدگاه های ارسال شده توسط شما، پس از تایید توسط تیم مدیریت در وب منتشر خواهد شد.
  • پیام هایی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.
  • پیام هایی که به غیر از زبان فارسی یا غیر مرتبط باشد منتشر نخواهد شد.