شعار ما
باران، قطراتی برای نو شدن

جمعه, ۱۷ اردیبهشت , ۱۴۰۰ 26 رمضان 1442 Friday, 7 May , 2021 ساعت ×
بارانی ڕەحمەت:تیجارەت کردنی بۆ خەدیجە -رضي الله عنها – و نیکاح کردنی خەدیجە
05 اسفند 1399 - 18:36
شناسه : 675
بازدید 39
1
باران : بارانی ڕەحمەت:تیجارەت کردنی بۆ خەدیجە -رضي الله عنها - و نیکاح کردنی خەدیجە
ارسال توسط : نویسنده : ماموستا عبدالکریم مدرس منبع : کتاب بارانی ڕەحمەت
پ
پ

پاش ئەم سەفەرە، خەدیجەی عولیا

ساحێبی جاهـ و سەروەتی دونیا

لەبەر شۆرەتی شکۆهـ و شانی

لەبەر ئەمینی و عەقڵ و عیرفانی

ڕێکەوت لەگەڵیا بە قەدر و حورمەت

کردی بە عامیل لەبۆ تیجارەت

غوڵامێکی بوو مەیسەرەی ناوبوو

شکۆهـ و شەرم و هۆشی تەواو بوو

لەگەڵ حەزرەتا بە قەدر و ئیکڕام

چوون بۆ تیجارەت بۆ دیمەشقی شام

کاتێ گەیشتن بە شاری بوسڕا

نەستووڕای ڕاهیب، مەرتەبەی کوبڕا

حەزرەتی ناسی بە چەن نیشانە

کە پێغەمبەری ئاخر زەمانە

ئەویش مەنعی کرد لە دیمەشقی شام

جا هەر لەو شارا سەییدی ئەنام

موعامەلەی کرد بە شەوق و شادی

هاتۆ بۆ مەککە وادی بە وادی

لەم سەفەرا بوو مەیسەرەی سەروەر

دوو فریشتەی ئەدی پاک و مونەووەر

بە سەر حەزرەتا ئەبوون بە سێبەر

هەتا لە گەرما نەبینێ زەرەر

کە گەڕانەوە لە سەفەری شام

شۆرەتی دەرچوو لەلای خاس و عام

جا ئارەزووی کرد خەدیجەی عولیا

نیکاحی بکا بە قەدر و حەیا

لەپاش خوازبێنی و خوێندنی خوتبە

خەدیجە شووی کرد بەو ساحێب ڕوتبە

ئەم لە بیست و پێنج، ئەویش لە چل ساڵ

گەیشتن بە یەک بە فەڕڕ و ئیقباڵ

ثبت دیدگاه

  • دیدگاه های ارسال شده توسط شما، پس از تایید توسط تیم مدیریت در وب منتشر خواهد شد.
  • پیام هایی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.
  • پیام هایی که به غیر از زبان فارسی یا غیر مرتبط باشد منتشر نخواهد شد.