شعار ما
باران، قطراتی برای نو شدن

چهارشنبه, ۱ اردیبهشت , ۱۴۰۰ 10 رمضان 1442 Wednesday, 21 April , 2021 ساعت ×
بارانی ڕەحمەت
22 دی 1399 - 15:23
شناسه : 615
بازدید 96
1
باران : پێشەکی کتێبی بارانی ڕەحمەت
ارسال توسط : نویسنده : مامۆستا عەبدولکەریمی مودەڕڕیس منبع : مجله باران
پ
پ

سەنا و سوپاسێ لەسەر سەفا بێ

سەلامێ لەسەر شێوەی وەفا بێ

ئەویان «تَحيّه»ی زاتی خودایە

ئەمیان «هَديّه»ی ڕەسوولەڵڵایەبە

به جیلوەی فەیزی عالی جەنابی

بگا بە ڕۆحی ئال و ئەسحابی

هەم بەو کەسانە بە ڕێگەی دینا

ئەگەڕێن بە شوێن هێزی یەقینا

***

پاش سەنای خودا و سەلامی سەروەر

عەرزم ئەمەیە کورت و موختەسەر

بە ئەمری خودا فەرزە لەسەرمان

بزانین مەعنای ئیسلام و ئیمان

ئەسڵ و فەرعی دین، عەقیدە و عەمەل

باش ڕاگیر بکەین تا کاتی ئەجەل

تا بە باوەڕو کردەوەی پەسەند

لە دونیا و دینا ببین بەهرەمەند

جا چونکی کوردی چاکە بۆ کوردان

شیعریش شیرینە لای زەوقی وردان

نووسیم بە کوردی کتێبێکی سووک

سادە و ئاسان بێ بۆ گەورە و بچووک

لەسەر عینوانی «بارانی ڕەحمەت»

چونکی لە دڵا ئەڕژێنێ حیکمەت

ئومیدە ببێ بە مایەی ئیحسان

وەکوو بارانی ئارامی نیسان

تەرتیبی وایە: یەک موقەددیمە

دوو بابی عومدە، ئینجا خاتیمە

لە پێش مەقسوودا ئەم موقەددیمە

لەبۆ چاوڕوونی گەلێ لازیمە

فیعلی موکەللەف «واجبە و حەرام

مەندووب و مەکرووە، مەباحە»، تەمام

«واجب» کردنی مایەی سەوابە

تەرکیشی مایەی قەهر و عەزابە

«حەرام» ئەوەیە تەرکی سەوابە

کردنی مایەی قەهر و عەزابە

«مەندووب» کردنی ئیحسانە و سەواب

تەرکیشی نابێ بە مایەی عەزاب

«مەکرووهـ» تەرکەکەی ئیحسانە و سەواب

بیشی کەی نابێ بە مایەی عەزاب

«مەباح» تابیعی مەیلی ئینسانە

کردن و تەرکی هەردوو یەکسانە

کە ئاگادار بووی لەم موقەددیمە

ئەمجارە وادەی باسی موهیممە

بابی ئەووەڵمان فرووعی دینە

ئەوەی پێویستی موکەللەفینە

با پێشی بخەین، چونکی ئاسانە

نزیکی فیکری وردە ساڵانە

لەم بابە هەیە پێنج فەسڵی تەمام

لەسەر ژمارەی ئەرکانی ئیسلام

«اَلاْءِسْلامُ أَنْ تَشْهَدَ أَنْ لا إِلهَ إِلاَّاللّهُ وَ أَنَّ مُحَمَّدا رَسُولُ اللّهِ، وَ تُقيمَ الصَّلاةَ وَ تُؤْتِيَ الزَّكاةَ وَ تَصُومَ رَمَضانَ وَ تَحُجَّ الْبَيْتَ إِنِ اسْتَطَعْتَ إِلَيْهِ سَبيلاً»

مامۆستا عەبدولکەریمی مودەڕڕیس

ثبت دیدگاه

  • دیدگاه های ارسال شده توسط شما، پس از تایید توسط تیم مدیریت در وب منتشر خواهد شد.
  • پیام هایی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.
  • پیام هایی که به غیر از زبان فارسی یا غیر مرتبط باشد منتشر نخواهد شد.