شعار ما
باران، قطراتی برای نو شدن

جمعه, ۱۷ اردیبهشت , ۱۴۰۰ 26 رمضان 1442 Friday, 7 May , 2021 ساعت ×
عاشقێک لە بنەماڵەی پێغەمبەردا ــ د.خ ــ
14 دی 1399 - 16:19
شناسه : 525
بازدید 198
3
باران : بە داخەوە مێژوو وەک خۆر نیە کە کاتێک هەڵ هات هەموو شوێنێک بە جوانی لە پیش چاووی مرۆڤ ڕۆشن بکاتەوە. زۆر جار شت گەلێک ئەشارێتەوە کە کاتێک دەر ئەکەویت ئەوندە جوانە کە غەمێکی قوڵ دادت دەگرێت و بە خۆت دەڵێی: روداووی وەها جوان ئەبێت بۆچی ئەم هەموو ساتە شاردراوە بێت و وەک روداوەکانی تر بایەخی پێ نەدرابێت یان ئەگەر باسیشی کرابێت باسیکی گۆزەرا بووە وەک بڵێی بیانەوێت لە کۆڵی خۆیانی بخەن. چیرۆکی عاشقێک لە بنەماڵەی پێغەمبەردا(د.خ) چیرۆکیکی لەو چەشنەیە کە بە بڕوای من مێژوو زۆر غەدری لی کردوە چوونکا ئەوندەی شایانی خۆیەتی بایەخی پێ نداوە.
ارسال توسط : نویسنده : بهار اکبری منبع : مجله باران
پ
پ

کورتە باسیک لەسەر کتیبی “عاشقێک لە بنەماڵەی پێغەمبەردا(د.خ) بەرێز سوهەیب عەلی.

بە داخەوە مێژوو وەک خۆر نیە کە کاتێک هەڵ هات هەموو شوێنێک بە جوانی لە پیش چاووی مرۆڤ ڕۆشن بکاتەوە. زۆر جار شت گەلێک ئەشارێتەوە کە کاتێک دەر ئەکەویت ئەوندە جوانە کە غەمێکی قوڵ دادت دەگرێت و بە خۆت دەڵێی: روداووی وەها جوان ئەبێت بۆچی ئەم هەموو ساتە شاردراوە بێت و وەک روداوەکانی تر بایەخی پێ نەدرابێت یان ئەگەر باسیشی کرابێت باسیکی گۆزەرا بووە وەک بڵێی بیانەوێت لە کۆڵی خۆیانی بخەن. چیرۆکی عاشقێک لە بنەماڵەی پێغەمبەردا(د.خ) چیرۆکیکی لەو چەشنەیە کە بە بڕوای من مێژوو زۆر غەدری لی کردوە چوونکا ئەوندەی شایانی خۆیەتی بایەخی پێ نداوە.
ئەم چیرۆکە چیرۆکی عەشقێکە کە ئەوەی پاکی و جوانی بێت ڕژاوەتە ناوی. چیرۆکێکە کە بە درێژایی مێژوو وانەی تێدا ئەبێت بۆ ئەوینداران. نووسەری ئەم چیرۆکە ئەبێت زۆر زیرەک بووبێت کە چووبێتە ناو کونج و قوژبنەکانی مێژوو تاکوو وەها چیرۆکیک بدۆزێتەوە و سەر لە نوێ بینووسێتەوە و زیرەکی و لێهاتویی نووسەر لەویا زۆرتر خۆی نیشان ئەدات کە بە شێوەیەک زۆر جوان و پاراوو و بە قەڵەمیکی بی وێنە ئەم چیرۆکەی گێراوەتەوە. بە جۆرێک کە داخێک ببا بە دڵی مێژوو نووساندا و بڵێت: چە هەڵەیەکی گەورەتان کرد کە تا ئێستا ئەم چیرۆکە جوانە ئەوندەی شایەنی بێت بایەختان پێ نەداوە.
نووسەر بەسەرهاتەکەی بە زمانێک نووسیوتەوە کە هەر لە سەرەتادا خوێنەری کتێبەکە دڵنیا دەکات کە کتێبەکە شتێکی تێدایە کە لە خوێندنەوەی پەشیمان نابیتەوە.
سوهەیب عەلی بە شێوەیەکی سەر سوڕهێنەر وا لە خوێنەر دەکات کە رەستە بە رەستە حەز و خولیای بۆ خوێندنەوە گەشە بکات و هەست بە گوزەری زەمان نەکات، لە کاتێکدا چاوی پڕ بێت لە گریان و لە پڕێکدا دڵەخۆرپێی پێ ئەکەوێ کە ئیسە چی رو دەدات. ئەمە وا لە خوێنەر دەکات کە تا دوا لاپەڕەی دڵی نەیەت کتێبەکە جێ بهێڵێت تا بزانێت دەرئەنجامی ئەم چیرۆکە پڕ لە ئەوین و پاکییە چی دەبێت.
ئەم کتێبە بە نرخە بە بڕوای من بۆ هەموو گەنجێکی ئەم سەردەمە پێویستە کە بۆ جارێک بیخوینیتەوە. چونکا چەندە وانەی ئەوین فێر دەکا؛ دو ئەوەندە خۆشەویستی و جوانییەکانی ئیسلام دەر دەخات. زۆر جار لە وانەیە لە ڕوانگەی زۆر کەسەوە ئەوین و عەشق لە ئاینی ئیسلامدا بە شتێکی قەدەغە کراو ناسێندرابێت، بەڵام ئەم چیرۆکە بەچەشنێ هەڵسوکەوتی پێغەمبەر(د.خ) و ئەسحابەی بەڕێزی سەبارەت بە ئەوین دەگێڕێتەوە کە دەگەین بەو قەناعەتە کە ئەو بیروباوڕە سەبارەت بە ئیسلام زۆر هەڵەیە.
سۆهەیب عەلی بەسەرهاتێک دەگێڕێتەوە، بە قەڵەمیک ئەوندە جوان کە قەرەبووی کەم کاری تەواوی مێژوو نووسان لە ئاستی چیرۆکێکی پڕ لە ئەوین و نەرمونیانیدا دەکاتەوە.
ئێمە پێویستمان بەم چیرۆکەیە چونکە ئەیەوێ فێرمان بکات بە جیاوازی بیروباوڕەوە، بتوانین فێری ژیان ببین.

بەهار ئەکبەری

ثبت دیدگاه

  • دیدگاه های ارسال شده توسط شما، پس از تایید توسط تیم مدیریت در وب منتشر خواهد شد.
  • پیام هایی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.
  • پیام هایی که به غیر از زبان فارسی یا غیر مرتبط باشد منتشر نخواهد شد.