شعار ما
باران، قطراتی برای نو شدن

یکشنبه, ۱۰ اسفند , ۱۳۹۹ 17 رجب 1442 Sunday, 28 February , 2021 ساعت ×
ڕۆژگاری ژیان
14 دی 1399 - 22:34
شناسه : 607
بازدید 55
1
باران : مامۆستا عەبدولکەریمی مودەڕڕیس
ارسال توسط : نویسنده : باران منبع : مجله باران
پ
پ

مامۆستا عەبدولکەریمی مودەڕڕیس لە ڕۆژگاری ژیانمدا ( لاپەڕە ۱۷۳) باسی ئەوە دەکات کە موتەسەڕڕیفی سلێمانی ئەحمەد بەگی تۆفێق بەگ هات بۆخانەقای مەولانا بۆ زیارەتی شێخ عەلائەددین. فەرموویشی بە شێخ عومەری قەرەداغی ــ ر.ح ــ : یا شێخ وەکو ئەمری ڕەسمی پێتان ئەڵێم لەمەولا ئەم ڕیازییە کۆنە تەدریس مەکەن و لەسەر یاسای عیلمی تازە دەرسی ڕیازی بە فەقێ بڵێن.
مامۆستا شێخ عومەر دەنگی نەکرد. تەبعەن پیاوێکی وەها گەورە لە مەجلیسێکی وادا پێویستە قسەکەی وەربگیرێ.
بەڵام من ئەوەندە هاتمە جواب عەرزم کرد:
ئەگەر ئەمرەکە سیرف بە ئارەزوو بێ، ئێمە ناچارین ئیتاعە بکەین.
وە ئەگەر لەسەر ئەو ئەساسە بێ کە ڕیازی کۆن هەڵەیە و ڕیازی ئێستە ڕاستە، ئەمە موسەللەم نییە.
دەمێ زەمانە لە عالەما عولەما لەباسی وەزعی عەرز و ئاسمان و ئەستێرەوە قسە ئەکەن و گەلێ ئیکتشافات کراوە و لەسەر ئەو ئیکتشافاتە ڕۆشتوون و لە پاش ماوەیێ دەرکەوتووە ئەو ئیکتشافاتەیش تەواو نەبووە و بە نەوعێ تر گۆڕاوە.
کەوابێ چاک وایە ئێمە بە تەواوی تەرکی ڕیازییە کۆنەکە نەکەین، بەڵکو لەگەڵ تەدریسی ڕیازی کۆنا، کەمێ تەوجیهی تەلەبە بکەین بۆ ئەم ئیکتشافاتی تازەیەش هەتا بەرچاویان ڕوون بێت و لە موستەقبەلا بتوانن لەسەر عیلم بڕۆن بە ڕێگەدا.
وا دەرکەوت موتەسەڕڕیف قسەکەی منی بەلاوە باش بوو ئیتر موعارزەی نەکردم.

ثبت دیدگاه

  • دیدگاه های ارسال شده توسط شما، پس از تایید توسط تیم مدیریت در وب منتشر خواهد شد.
  • پیام هایی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.
  • پیام هایی که به غیر از زبان فارسی یا غیر مرتبط باشد منتشر نخواهد شد.