مامۆستا عەبدولکەریمی مودەڕڕیس ئەفەرمێ:
لەم سەفەرا بە هۆی سەرمای قەتارەوە من تووشی ناساغی بووم. کە گەیشتمەوە بیارە، پێی ڕاستم کەوتە ژان . چەن ڕۆژ ئارامم نەبوو. شێخ [علائەددین. ر.ح] ناردی سەیید عوسمانی موزەممید لە تەوێڵەوە هات چەند شرینقەی لە پێم دا ، سوودی نەبوو. من لە خۆم مەئیووس بووم . ئێوارەیە قەسیدەی مونفەجیرەی ئیمامی غەزاڵی لە کتێبی* جامع الکرامات * تەئلیفی شێخ یوسفی نەبەهانی کەوتە پێش چاوم، ئەو قەسیدەمە بە دەوری سێ سەعات کردبەر و شەو خوێندم. خەوم پیا کەوت. لە خەوما وام ئەزانی ئیمامی غەزاڵی سەری کرد بە حەوشی خانەقای بیارەدا. منیش وتم بە فاتێحی کوڕم ڕۆڵە بڕۆ بۆ خزمەتی ئیمامی غەزاڵی عەرزی بکە باوکم زۆر پەرێشانە بەڵکو چاری بکەی . لە خەوما فاتێح ڕۆشت بۆ خزمەتی . من لەم وەزعا بووم خەبەرم بووەوە کە تەماشا ئەکەم پێم تەزووی پیا ئێت و ئێشەکەی لێ دەرئەچێ. الحمد للە.
لە بەرەکەتی ئەو قەسیدەی ئیمامی غەزاڵییەوە لەو دەردە ڕزگارم بوو ، ئەو قەسیدەیە ئێستەش هەر لەبەرمە و ان شااللە هەر لە بیرما ئەمێنێ .
ڕۆژگاری ژیان . لاپەڕەی ۲۲۴
ثبت دیدگاه